ئەو قوتابیانەی له زانكۆ و پهیمانگاكاندا وهرگیراون، ناویان بڵاو دهكرێتهوه

ههولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ ناوی ئەو قوتابیانە بڵاو دەکاتەوە کە لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا وەرگیراون.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کە دەست ماڵپەڕى فەرمىی پارتىی دیموکراتى کوردستانیش کەوتووە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦/١٢/٢٠١٥ ناوی وەرگیراوان لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە ڕادەگەیێندرێت.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا بە ژمارە پێشکەشکاران و ژمارەی وەرگیراوان ئاشکرا دەکرێت.
وەختی خۆیشی (شوکریە شێخانی) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕى فەرمى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاندبوو ئەم حەفتەیە ناوی قوتابیان ڕادەگەیێندرێت.
ناوى قوتابیان لەم ماڵپەڕەدا بلاو دەکرێتەوە:
http://www.regayzanko.com/
یەحیا سابیر




