٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژنامەی هەولێر: قسەکانی نەوشیروان مستەفا، ئێستا بابەتێکی یاساییە و کاری لەسەر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکی حزبی گۆران(نەوشیروان مستەفا).

هەولێر-KDP.info-  "قسەکانی نەوشیروان لە چوارچێوەی مامەڵەی سیاسی و ئیعلامی چووەتە دەر و، ئێستا بابەتێکی یاساییە و کاری لەسەر دەکرێت. ھی ئەوە نییە بە ئاسانی بەسەریدا تێپەڕێت. دڵنیابن یاسا بەدواداچوونی بۆ دەکات." ئەمەی مانشێتی سەروتاری ڕۆژنامەی هەولێرە کە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاو بووەتەوە.

ڕۆژنامەکە لەم سەروتارەکەیدا وەبیری هێناوەتەوە کە، لێدوانەکەی (نەوشیروان مستەفا) کە دەڵێ، بیست و شتێک کۆنسووڵییە لە ھەولێرە تەقە لە دووانیان بکە ھەموویان ھەڵدێن. پەنجا و یەک شەریکەی ئەجنەبی لە کوردستان نەوت دەردەھێنن دوو موھەندسی بفڕێنە ھەمووی دەڕوات و دەشی کەین"، دەبوایە باش بیانزانیبایە رۆژێک دێت ئەم قسانە ئاشکرا دەبن و دادگاییکردنی بەدوادا دێت.

دەقی سەروتارەکە:
ئەو نووسەر و ھەڵسووڕاوە کۆڵەوار و کورتبینانەی کە دیارە نەوشیروان مستەفا رایسپاردوون داکۆکی لێبکەن و تۆمەتەکانی سپی بکەنەوە، پێدەچێ تا ئەم ساتەوەختە وەکو پرسێکی ورووژاندن، یان وەک بابەتێکی راگەیاندن سەیری درانە دادگای رێکخەری گشتییان بکەن و، نەزانن مەسەلەکە یەکجار جیدییە! ھەر بۆیە، پاساوی سەیر و سەمەرە بۆ تۆمارە دەنگییەکەی دەھێننەوە و دەیانەوێت بە دوو بەھانەی بێ سەروبەر، ئەستۆپاکی لەو تۆمەتە قورسانە بسەلمێنن و بێ منەتییش بۆ دادگاییکردنی دەردەبڕن و وادەزانن ھەر قسەیە. دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە، کاتێک خەڵکی کوردستان و رای گشتی بۆیان دەرکەوت نەوشیروان مستەفا چی لە ژێر سەردا بووە و لە ژوورە تاریکەکانی گردی زەرگەتە خەریکی چی بووە، ھەر ئەوساتە ھەموو خەڵک لەو راستییە تێگەیشتن کە ئەم قسانە خەتەرێکی جیددین و دادگایکردنی بەدوادا دێت، دەبوایە نووسەرە کورتبینەکانی گۆڕان، نەک ئێستا، بەڵکو ئەو ساتەی نەوشیروان لەژوورە تاریکەکان دەیگوت " ئێمە کەی کەیفمان لێبێت ئاسایشی ھەرێمی کوردستان تێکدەدەین، بە دەم تێکی دەدەین، پێویست بەوە ناکات چەک و شت بکڕین.


بیست و شتێک کۆنسووڵییە لە ھەولێرە تەقە لە دووانیان بکە ھەموویان ھەڵدێن. پەنجا و یەک شەریکەی ئەجنەبی لە کوردستان نەوت دەردەھێنن دوو موھەندسی بفڕێنە ھەمووی دەڕوات و دەشی کەین"، باش بیانزانیبایە رۆژێک دێت ئەم قسانە ئاشکرا دەبن و دادگاییکردنی بەدوادا دێت.

قسەکانی نەوشیروان لەچوارچێوەی مامەڵەی سیاسی و ئیعلامی چووەتە دەر و، ئێستا بابەتێکی یاساییە و کاری لەسەر دەکرێت. ھی ئەوە نییە بە ئاسانی بەسەریدا تێپەڕێت. دڵنیابن یاسا بەدواداچوونی بۆ دەکات. ھەر بۆ ئاگاداریی ھاورێبازەکانی و ئەوانەی ھەوڵی رووسپیکرنەوەی دەدەن، ئێستا ڕێچکەی دادگاییکردنی نەوشیروان دەستیپێکردووە و ئەوانەی پشتگیریی تۆمارە دەنگییەکە دەکەن و پاکانەی بۆ دەھێننەوە، وەک ئەوانەی دەستیان لەگەڵ پیلانەکەی تێکەڵکردووە، دەبێ بزانن ئەو پشتگیرییە، ئەوانیش دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەی یاسایی. ئەوەی نەوشیروان مستەفا لە ژوورە تاریکەکان پیلانی بۆ دادەنا، تاوانێکە بەسەریدا تێناپەڕێت. بە دڵنیاییەوە پارتی و خەڵکی کوردستان لەبەر ھەلومەرجی سیاسی لێی ساردنابنەوە و دەست لەو دۆسییەیە بەرنادەن.


ئەوەی نەوشیروان کردوویەتی و بە قسە و دەنگی خۆیشی بۆ شاگردەکانی باس دەکات، ھی ئەوە نییە بە ھیچ شێوەیەک چاوپۆشیی لێبکرێت. ئاخر چ تاوان و پیلانێک لەوە گەورەترە گیانی خەڵک و ئاسایشی کوردستان، بوون و نەبوونی کوردستان بکرێتە ئامانج و، پیلان بۆ کوشتنی ئەو بیانییانە دابنرێت کە بە زەحمەت و ھەوڵێکی زۆری دیبلۆماسی و سیاسی ھاتوونەتە کوردستان .


قسە و پیلانەکانی رێکخەری گشتیی گۆڕان موئامەرەیە لەسەر ئایندەی کوردستان، سووکایەتین بە بە قوربانییانی ئەنفال و خوێنی شەھیدان و سەدساڵ خەباتی گەلی کوردستان، دەبێت رێکخەری گشتیی گۆڕان و ئەوانەی دەستیان لەگەڵیدا ھەیە باجەکەی بدەن. ئەو باجەیش لەڕێگەی یاسا و دادگاوە دەدرێت. گەلی کوردستان قبوولی نییە و حەقی خۆیەتی قبووڵی نەبێت بە ھیچ بیانوویەک چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لەم پرسە ھەستیارەدا بکرێت، بۆیە چاوەڕوان بن و ببینن کە چۆن دادگا نەوشیروان مستەفا و ھاودەستانی سزا دەدات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار