مه‌سروور بارزانی: پێویسته گه‌ره‌نتی هه‌بێ كه له‌سووریای ئاینده‌دا گشت پێكهاته‌كان به مافه‌كانیان ئاشنا ده‌بن

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازی شاندی ئیئتلافی نیشتمانی سووریاـدا رایگه‌یاند كه، پێویسته گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌بێت، كه له سووریای ئاینده‌دا گشت پێكهاته‌كان به مافه‌كانیان ئاشنا ده‌بن و كه‌س په‌راوێز نا‌خرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/12/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له خالید خۆجه سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له عه‌بدولئه‌حه‌د ئه‌ستیفۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سیاسی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا و عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوری و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا. له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی دۆخی سوریا به‌گشتی و ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا كرا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی شاندی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا باسی له كار‌و چالاكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا و كۆبوونه‌وه‌ی فره‌وانی داهاتووی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا له ریازی پایته‌ختی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیا و دۆخی مه‌یدانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕۆی سووریا كرد. پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی قۆناغی گواستنه‌وه و ئاینده‌ی سووریا و دابینكردنی مافی گشت پێكهاته‌كان كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له چه‌سپاندنی دیموكراتی و سه‌قامگیری و ئاشتی و مافی پێكهاته‌كان له سوریا ده‌كات و رایگه‌یاند، پێویسته گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌بێت، كه له سووریای ئاینده‌دا گشت پێكهاته‌كان به مافه‌كانیان ئاشنا ده‌بن و كه‌س په‌راوێز نا‌خرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له سوریا و ناوچه‌كه كرا و دووپات له‌وه كرایه‌وه، كه هه‌رچه‌نده راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له مه‌یدانه‌كه‌دا هه‌ن، كارێكی قوڕسه، به‌ڵام له ئێستادا پێویسته شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له پێشه‌وه‌ی كار و هه‌وڵه‌كانی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا دا بێت، كه ئه‌مڕۆ بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆ گشت جیهان.




