UN: شنگال ١٦ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی لێ دۆزراوه‌ته‌وه

شنگال-KDP.info- به گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شنگال 16 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی لێ دۆزراوه‌ته‌وه و، هەموویشی تاوانی داعشە.
دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی شنگالی ئازاد كرده‌وه و داعشی لێ وه‌ده‌رنا، ڕۆژ دوای رۆژ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی زیاتری لێ دەدۆزرێتەوە.
ئه‌مڕۆ به فه‌رمیی گوته‌بێژی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه، 16 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شنگالدا دۆزراونه‌ته‌وه.
وەختی خۆیشی به‌رپرسانی شنگال رایانگه‌یاندبوو كه شنگال چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ لێیە؛ به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی یووئێنیش، شنگال تا ئێستا 16 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ لێ دۆزراوەتەوە، هەڵبەت یوئێن هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ژماره نه‌كردووه كه هه‌ر گۆڕه و، چه‌ند كه‌سی تێدا نێژراوه.
یووئێن ئاشكرایشی كردووه كه داعش ئەو خەڵکەی کۆمەڵکوژ و کۆمەڵنێژ کردووە.




