٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونكردنەوەی گوتەبێژی حكوومەت لەبارەی سوپای توركیاوە

سەرچاوە: KDP.info
سه‌فین دزه‌یی-گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

هه‌ولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا وڵاتی توركیا لە سۆران و قەڵاچۆڵان دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە كردەوە و لە هەمان كاتدا بنكەیەكی دیكەی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی دیكەی عێراقی لە پارێزگای مووسڵ كردەوە و لەوێیشدا هاوكاریی پێویست لە بواری سەربازیدا پێشكەش كراوە.

(سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بنكەیەكی سوپای توركیا لە دەوروبەری پارێزگای مووسڵ ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی دا.
لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا وڵاتی توركیا لە سۆران و قەڵاچۆڵان دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە كردەوە و لە هەمان كاتدا بنكەیەكی دیكەی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی دیكەی عێراقی لە پارێزگای مووسڵ كردەوە و لەوێیشدا هاوكاریی پێویست لە بواری سەربازیدا پێشكەش كراوە. بە مەبەستی فراوانتركردنی ئەو بنكەیەی پارێزگای مووسڵ، لەم ڕۆژانەدا پسپۆڕ و كەلوپەلی پێویست گەیەنراوەتە ئەو بنكەیە.
سەفین دزەیی
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2015/12/5

هەواڵی پەیوەندیدار