ئاژگه‌یی داواى پشتیوانیى زیاتری له هه‌نگاریا كرد

بڕۆكسل-KDP.info- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، داواى پشتیوانیی زیاترى هه‌نگاریاى كرد بۆ كوردستان له ڕووى سه‌ربازى و سیاسى و مرۆییه‌وه.
(دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یى) نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، له باڵیۆزخانه‌ى هه‌نگاریا له برۆكسل له‌گه‌ل به‌رپرسانی كۆنسووڵخانه‌كه‌یاندا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، له ڕێگه‌ى باڵیۆزى هه‌نگاریا، سوپاسى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌نگاریاى كرد بۆ پشتیوانیكردنى كوردستان له شه‌ڕى دژ به داعش، هاوكات داواى یارمه‌تى كرد بۆ ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ى له ترسى تیرۆر ڕوویان له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
(ئاژگه‌یى) نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: "له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هه‌نگاریا له به‌لژیكا، باسمان له هاوكارى و هه‌مانگیى نێوان هه‌ردوو لادا كرده‌وه له ئاستى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و ناتۆ و په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا، بۆ پشتیوانیكردنى كوردستان له بوارى سه‌ربازى و سیاسى و مرۆیى.
كارزان حه‌یده‌ر




