٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

80 له‌سه‌دی شنگال پاككرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
دیمه‌نێكی جۆری بۆمبه‌كانی داعش له‌ شنگال.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ.

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى ده‌ڵێ، سه‌نته‌ری شنگال هه‌شتا له‌ سه‌دی له‌ مین و بۆمب پاككراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستایش زیاتر له‌ 1000 بۆمبی چێندرا و له‌نیو بردراوه‌.

لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى كه‌ له‌ شنگاله‌، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانی گوت: " تائیستا زیاتر له‌ 1000 بۆمبى چێنراومان پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌ و زیاتر له‌ 15 ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژكراویشمان پوچه‌ڵكردۆته‌وه، چونكه‌ تیرۆریستانى داعش به‌ چه‌ندین شێواز بۆمبیان دانابوو، زیاتر له‌ ده‌ جۆری بۆمبیشمان له‌نێو بردوون. گوتیشی كه‌، له‌نێو سه‌نته‌ری شنگالدا 80 له‌سه‌دی مین و بۆمبه‌كان له‌نێو بردراون و پاككراوه‌ته‌وه‌.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار