پۆڵۆنیا له‌به‌ر کورد خه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ی پێبه‌خشی

پۆڵۆنیا-KDP.info- ئاژانسی ڕاگەیاندنی پۆڵۆنیا خه‌ڵاتی باشترین رۆژنامه‌نووسی ساڵی دایه (داریۆش رۆشاک) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانیبوووی به باشترین شێوه روماڵی جه‌نگی دژ به داعش بکات به ناوی راپۆرتێک له کوردستانه‌وه.
"ڕاپۆرت لە کوردستانەوە" ڕۆژی 17ی کانونی دووەمی 2015 پەخش کرا لە پڕۆگرامی ژمارە 3 ی ڕادیۆی پۆڵۆنیا، کە پێکهاتبوو لە گەشتی ڕۆژنامەنوس داریوش ڕۆشاک بۆ هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2015. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه راپۆرتی شیکاری پێوه‌ست به هه‌رێمی کوردستان له‌جه‌نگی دژ به داعشدا رووماڵکردبوو که تیایدا گفتوگۆی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و پێشمەرگەی بەرەکانی جەنگی دژ بە داعش و خەڵکی ئاسایی کورد و هەروەها لەگەڵ کوردانی ئێزیدی و کریستیانەکان و پیاوە ئایینییەکانیان ئەنجام دابوو.




