٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووانى گوندى زارگه‌لى كرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
سیروان رۆژبه‌یانی.قایمقامی رواندز.فۆتۆ:ئه‌رشیڤ.

رواندز-KDP.info-  دوای ئه‌وه‌ی گوندی زارگه‌لی به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، زیانی مادی به‌ركه‌وت، له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ رواندز 96 ماڵ قه‌ره‌بووكرانه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی لێدوانێكی قایمقامی رواندوز سیروان رۆژبه‌یانی، 96 ماڵ له‌ گوندی زارگه‌لی قه‌ره‌بوو كرانه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ماڵه‌ و بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی پێدرا كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پاره‌كه‌ ته‌رخان كرابوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار