شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم، گه‌یشته پاریس

هه‌ولێر-KDP.info- به به‌نگهێشتی فه‌رمی بۆ به‌شداری له كۆننفڕانسی ژینه‌گه و كه‌شوهه‌وادا، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا.
دوابه‌دوای سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی شاره‌وانی پاریس بۆ هه‌ولێر، كه هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا بانگهێشتی فه‌رمیی حكوومه‌تی خۆجێی هه‌ولێری كرد بۆ كۆنفرانسی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له پاریس، به سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگاری هه‌ولێر (نه‌وزاد هادی) و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له (پرۆفیسۆر به‌هرام خدر مه‌ولوود) پسپۆڕی ژینگه‌یی و (د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری) راوێژكاری وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و (حاكم سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتنه پاریس.
شاندی حكوومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر وێڕای به‌شدارییان، هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ن كه كۆنفرانسه‌كه به سوودی ژینگه هه‌رێمی كوردستانیش ته‌واو ببێ، به‌تایبه‌ت له پێداویستی هه‌رێمی كوردستان له دروستكردنی دارستان و سوودوه‌رگرتن له سندووقی سه‌وز بۆ بوژانه‌وه‌ی ژینگه له هه‌رێمی كوردستاندا.
كه‌نعان به‌هادین




