"تازووه با كێشهی حهشد چاره بكرێ"

كهركووك-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک _ گەرمیان گوتی، پێویستە تا زووە کێشەی حەشدیشەعبی بە تەواوەتی چارە بکرێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک _ گەرمیان (دیاری حوسێن) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەشێ تا زووە کێشەی ئەو حەشدیشەعبییە چارە بکرێ کە خزاوەتە ناوچەکەوە؛ ئەگینا خراپتر دەبێت و، چارەکردنی زۆر زەحمەتە."
دهیشڵێ، کەرکووکیش کۆمەڵە حەشدیشەعبییەکی لێیە، بەڵام داقووق و تازە و خورماتوو زیاتری لێیە.
(دیاری حوسێن) ڕایشیگهیاند كه ھێزی پێشمەرگە چەند جارێک ھەوڵی ڕزگارکردنی گوندی بەشیری داوە، بەڵام حەشدیشەعبی تێکی داوە؛ دەڵین گوایە خۆیان ڕزگاری دەکەن، لەکاتێکدا چەندین جار ھەوڵیان داوە و، بە دەیان کوشتەیان داوە و، سەرکەوتوو نەبوونە و، نەیشیانتوانیوە ڕزگاری بکەن، ئەگەر ڕێگە بە پێشمەرگە بدەن بە چەند سەعاتێک ڕزگاری دەکەن؛ خۆ پێشمەرگە دەتوانێت بە زۆر ڕزگاری بکات، بەڵام نایەوێت کێشە دروست بێت."
ڕوونیشی کردەوە، ھێزی پێشمەرگە وا ناوچەکە دەپارێزێت و، پێویستی بە ھیچ ھێزێکی دیکە نییە، بۆیە باشترە بە تەنھا بێت بۆ ئەوەی باشتر ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک _ گەرمیان ڕایشیگەیاند، دۆخی کەرکووک لە ڕووی ئەمنیەوە باشە، بەڵام جار ڕەشکوژ و دزی لێ هەڵدەکەوێ؛ پێرێ ئەندامێکی ئەنجوومەن و خێزانەکەی تیرۆر کران؛ جا مادامەکینێ ھێزی چەکداری وا هەبێ کە نە پۆلیس بن و، نە ئاسایش، بەزمی وایش هەر دەقەومێت؛ کەس نازانێت کێن.
بڵند ئیبراھیم




