٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه‌ داعشی له‌ جووڵه‌ خستووه‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، لە سنووری ئەواندا تیرۆرستانی داعش زۆر لاواز بوونەوە و، لەجووڵە کەوتوونە؛  هەر بجووڵێنەوە، فڕۆکە دەیانکوتێت.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگاڵ (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دۆخی شنگال زۆر ئارامە و، ھێزەکانی  پێشمەرگە بەسەر سەرنگەرەکاندا دابەش کراون و، لە ئەرکدانە و، ناوچەکە دەپارێزن؛ ھیچ دەنگوباس نییە، لەوە نەبێ داعش جارجار هاوەن دەگرێتە شنگال."

(قاسم دربۆ) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە دوای گورزە بەھێزەکەی لەشنگالیان خوارد زۆر لاواز بوونە و، لەجووڵە کەوتوونە و، ناوێرن زۆر بجووڵێنەوە؛ پێرێ لە یەکێک لە کۆمەڵگەکاندا کەوتنە جووڵە، فڕۆکە جووڵەی لێ بڕین.

(دربۆ) ڕوونیشی کردەوە، ئەو تیرۆریستانەی ئێستا لە ناوچەکە ماون ھەر خەڵکی ناوچەکەن و، بیانیان زۆر کەمە، ئەوانەیش دەزانن جگە لەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن ھیچ چارەیەکیان نییە، بۆیە ھەڵنەھاتوون و ناوچەکەیان چۆڵ نەکردووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار