٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"هاتنی په‌كه‌كه‌ نایاساییه‌".. چوونه‌ته‌ سنووری شارباژێڕیش

سەرچاوە: KDP.info
(زیاد كاكەڕەزا سەرۆكی لیستی پارتی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ)

سلێمانی-KDP.info-  سەرۆكی لیستی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، هاتنی هێزەكانی پەكەكە بۆ ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەهیچ شێوەیەك یاسایی نییە؛ خەڵكی ناوچەكانیش لە هاتنیان ناڕازین.

(زیاد كاكەڕەزا) سەرۆكی لیستی پارتی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی, لە ناو بارەگای لقی چوارەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هاتنی هێزەكانی پەكەكە بۆ ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و، هەڵەبجە بە هیچ شێوەیەك یاسایی نییە, چونكە ئەم هێزانە بەشێك نین لە هێزە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان و، لەلایەن حكوومەتی هەرێمیشەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە بێنە ئەم ناوچانە. هیچ پاساوێكیش نییە بۆ هاتنی هێزەكانی پەكەكەو خەڵكی ناوچەكانیش لەهاتنیان ناڕازین."

(كاكەڕەزا) ئاماژەیشی دا: "ئەم هێزانەی پەكەكە هاتوونەتە ناوچەی هەڵەبجە و، دوێنێ شەویش هاتوونەتە ناوچەی شارباژێڕ."

سەرۆكی لیستی پارتیی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی جەختی كردەوە: "جووڵاندنی ئەم هێزانەی پەكەكە بۆ ئەم ناوچە سنووریانەی هەرێمی كوردستان، مەرامێكی سیاسیی لە پشتەوەیە، ئەگینا چ پێویستە ئەم هێزانە بێنە ئەو ناوچانه‌."
چەند ڕۆژێكە لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی هەورامان و هەڵەبجە و شارباژێڕ و چەند ناوچەیەكی دی (پەكەكە) هێزی بڵاو كردووەتەوە.

سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار