"شهبهك كوردن و كهسیش بۆی نییه بڕیار لهچارهنووسیان بدات"

مووسڵ -KDP.info- (حەنین قەدۆ) کە بەردەوام دژایەتیی کورد دەکات و، خۆی کردووەتە نوێنەری کوردانی شەبەک، گوتوویەتی شەبەک نایانەوێ بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان؛ بەڵام نوێنەرە فەرمییەکەی کوردانی شەبەک، قسەی ئەو کابرایە بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێ، (قەدۆ) بۆی نییە بە ناوی کوردانی شەبەکەوە قسە بکات؛ شەبەک کوردن و دهبێ ناوچهكەیشمان بگهڕێنهوه سهر ههرێم.
نوێنەری 'کۆتا'ی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من نوێنەری فەرمیی کوردانی شەبەکم لە پەرلەمانی عێراقدا؛ ھەموو لایەنێک وەکو نوێنەری فەرمی شەبەک مامەڵە لەگەڵ من دەکەن و، لە دەرەوەی وڵات و لە نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا هەروا؛ بۆیە بۆ کەسێکی وەکو (حەنین قەدۆ) نیە بە ناوی شەبەکەوە قسە بکات، تەنانەت نازانێ بە زمانی شەبەکانیش قسە بکات؛ ئەو نوێنەری کوتلەی ھاوپەیمانیی نیشتیمانییە نەک کوردانی شەبەک."
(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی، شەبەک کوردی ڕەسەنن و، ناوچەکەیشیان بەشێکە لە ھەرێمی کوردستان و، پێویستەش بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان؛ شەبەک خۆیان بڕیار دەدەن و، کەسیش بۆی نییە بڕیار لە چارەنووسی شەبەک بدات.
دەیشڵێ ئێستا کوردانی شەبەک، سەدا٩٠یان لە ھەرێمی کوردستاندان؛ ئێستا ھەموو ئامادەکارییەک کراوە تا ئەو باقییەکەیشیان بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
کوردانی شەبەک ٤٠٠هەزار کەسن و، ٥٦ گوندیان هەیە و، لە دەشتی نەینەوادا نیشتەجێن.
بڵند ئیبراھیم






