٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەزاری شەرفەدین نۆژەن دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
قاسم شه‌شۆ-فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

شنگال-KDP.info-  لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەزاری شەرفەدین لە چیای شنگال نۆژەن دەکرێتەوە، پارکێکی گەورەیش لە ناو مەزارەکەدا دروست دەکرێت.

(قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە مەزاری شەرفەدینەوە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوای ئەوەی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چیای شنگال و، مەزاری شەرفەدینی کرد، بڕیاری دا مەزارگەی شەرفەدەین نۆژەن بکرێتەوە، بۆیە ئێستا کار لەسەر ئەو مەزارە دەکرێت، هێمایەکی بەرخودان و باخچەیەکیش لە ناو مەزارەکەدا دروست دەکرێن، ئەوەیش بووەتە جێگەی خۆشحاڵی خەڵکی شنگال و دەوروبەری.
سەبارەت بەو بینایانەی پەکەکە داگیری کردووە، ئەو فەرماندەی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای ئازادکردنی شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی  (سەرۆک بارزانی)، تا ئێستا چەکدارانی پەکەکە ئەو بینایانەیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان نەکردووەتەوە، ئەوانیش دەزانن کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە ئێمە کردووە شەڕی براکوژی نەکەین، بۆیە چۆڵی ناکەن، بەڵام لەو بڕوایەدام ئەگەر ئەوان هەر لەسەر بەزمی خۆیان بن، ئاخری ناخۆشی دەکەوێتە نێوانمان".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار