٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌ت جۆره‌ ئۆتۆمبیلێکی تازەی بۆ دامرکانەوەی ئاگر‌ دابین كرد

سەرچاوە: KDP.info
ئۆتۆمبێلی (IVECO). سۆران.ئه‌مڕۆ

سۆران -KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ، تانکەری ئاگرکۆژێنی ئایڤکۆ (IVECO) بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

هه‌ولێر -KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تانکەری ئاگرمرکێنی ئایڤکۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
عەمید (کەنعان ڕێکانی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک تانکەری ئایڤکۆی بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابین کردووە، بەشی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 4 ئۆتۆمبێل بوو، بەڵام تا ئێستا تەنیا 3 ئۆتۆمبێل گەیشتوونە، ئەوەی دیکەیش پاش تەواوکردنی کاروباری ئیداری ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکرێت، ئەمەش زیاتر کاری تیمەکانمان بە تایبەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاسان دەکات لە دامرکاندنەوەی ئاگر و، کەمکردنەوەی زیان.
گوتیشی: "وەختی خۆیشی دوو وەجبەی دیکەمان وەرگرتبوو، ئەوە وەجبەی سێیەمە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێ،  ئەو ئۆتۆمبێلانەیش بەسەر بنکەکانی خۆمان لەو شوێنانەی کە ئەو ئۆتۆمبێلانە کەمن دابەش دەکەین."
)ڕێکانی) ئەوەشی گوت: "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان  کە هەر چوار شارۆچکەی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و ڕواندز لە خۆ دەگرێت 15 بنکەمان هەیە، فەرمانی کردنەوەی دوو بنکەی دیکە لە خانەقا و سمیلان دەرچوونە، بەڵام بە هۆی کەمی فەرمانبەر تا ئێستا ئەو دوو بنکەیە نەکراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەیش پێویستمان بە 3 بنکەی دیکە هەیە تا بتوانین باشتر ئیش و کارەکان ڕەوانە بکەین".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار