سەرباری ئەو بهفرە قورسە، جموجۆڵی بازرگانی و گهشتیاری ههر جمهی دێ

سۆران-KDP.info- لە دوێنێشەوەوە دەڤەری سۆران و ئامێدی بەفری لێ دەبارێت؛ لە سای تیمەکانی خاوێنکردنەوە و بەفرڕاماڵین، ڕێگە نەگیراوە و جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجیئۆمەرانەوە بەردەوامە.
(مەغدید عەریف) بەڕێوەبەری شارەدێی حاجیئۆمەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە دوێشەوەوە بەفر دەبارێ؛ لە چیاکان بەفرێکی باش باریوە، بەڵام لە ناوشار کەم باریوە و، ڕێگە نەگیراوە؛ جموجۆلی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی حاجیئۆمەرانەوە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەیش تیمی بەفرماڵ دەستیان بە کاری خۆیان کردووە، لە هەر شوێنێک گرفت بێتە پێشەوە، هەر زوو دەگەنە شوێنەکە و ڕێگەکە دەکەنەوە؛ لە سای ئەوانەوە، فەرمانبەر و قوتابی بە ئیسراحەت هاتوچۆی خۆیان دەکەن."
لە ئامێدی و کانیماسییشدا بەفرێکی چاک باریوە، بەڵام تیمی خاوێنکردنەوەی ڕێگەوبان فریا کەوتوونە و، لێ نەگەڕاون ڕێگا بگیرێت. لە زنجیرەچیاکانی شارۆچکەی سۆران، مێرگەسۆریشدا بەفر باریوە؛ لە ناو شارۆچکاندا شڵێوە (بەفر و باران پێکەوە) دەبارێت.
رابین شێروانی




