وادهی راگهیاندنی ناوی قوتابیانی وهرگیراو له زانكۆكاندا دهستنیشان كرا

هەولێر-KDP.info- وا بڕیاره حهفتهی دابێ ناوى قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکانى کوردستان بڵاوبكرێتهوه.
(شوکریە شێخانی) ئەندامی لیژنەی پەروەردەوخوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتىی دیموکراتى کوردستانى راگەیاند، لەسەر دواکەوتنى راگەیاندنى ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بەدواداچوونى کردووە كه ئەم ساڵ جیا لە ساڵانی پێشوو، دەرچونی ناوی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دواکەوتووە و ئەمەش بووهتە هۆکاری نیگهرانی بۆ قوتابیان، ئەمڕۆیش پێوەندیم بە وەزارەتی خۆێندنی باڵا کرد و ئهوان پێیان راگهیانین كه حهفتهی دابێ ناوهكانیان بڵاودهكرێتهوه.
یەحیا سابیر




