٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد عەسكەری: ئەگەر وەزیری ناوخۆ لە بڕیارەكەی پاشگەز نەبێتەوە، دەیدەینە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت، تاوەكو ئێستا بەغدا مووچەی هێزەكانی پۆلیسی خەرج نەكردووە و، ئەگەر وەزیری ناوخۆیش لەو بڕیارە پەشیمان نەبێتەوە، پەنا بۆ دادگای فیدراڵی دەبەن.

(ئەحمەد عەسكەری) ئەندامى ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تاوەكو ئێستا وەزیری ناوخۆی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی مووچەی هێزەكانی پۆلیس خەرج نەكات، كە ئەمەیش نایاسایی و نادەستوورییە، چونكە ناكرێت مووچەی هێزەكانی پۆلیس ببڕدرێت و سزای بەكۆمەڵ بدرێن، بۆیە ئەگەر وەزیر لە بڕیارەكەی پاشگەز نەبێتەوە، ئێمە رێگای دادگای فیدراڵی دەگرینە بەر و رازی نابین".

(عەسكەری) گوتیشی، وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی ئەوەی نییە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بگۆڕێت و پێویستە لە ئەنجوومەنی پارێزگا بە دەنگدان ئەو كارە بكرێت، دواتریش كاندیدی نوێ بۆ وەزارەت رەوانە بكرێت بۆ ئەوەی پەسەندی بكات نەك هەر لەخۆیەوە بەڕێوەبەرەكان بگۆڕێت.

ڕوونیشی كردەوە كە، ئەگەر وەزیری ناوخۆ باس لەوە دەكات پارێزگاری كەركووك بڕیارەكانی بەغدا جێبەجێ ناكات، با بچێت سكاڵای لەسەر تۆمار بكات، نەك سزای بەكۆمەڵی هێزەكانی پۆلیس بدات.

ئه‌و ئەندامه‌ى ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەشڵێت، لە خەزێنە مووچەی هێزەكانی پۆلیسمان دابەش كردووە و ئەگەر پارەیش هەبێت، دەیگەڕێننەوە بۆ خەزێنە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار