٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

150هه‌زار مه‌سیحی له‌ هه‌رێمه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئازادكردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر ــKDP.infoــ نزیکەی ١٥٠ھەزار دیان (مەسیحی)ـی دەشتی نەینەوا ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە و، چاوەڕێی رزگارکردنی ناوچەکەیان دەکەن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

(یەعقووب گورگیس) نوێنەرێکی دیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەوەتی داعش مووسڵ و دەشتی نەینەوای داگیر کردووە، نزیکەی ١٥٠ھەزار مەسیحی ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە، بەڵام بەردەوامی کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات، چونکە ژمارەی ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان نزیکەی دووملیۆنە و، جگە لەوەش ھەرێم لە قەیرانی داراییدایە، ئەگەرنا ھەرێمی کوردستان پێشوازییەکی زۆر باشی لە ئاوارەکانمان کردووە."

(یەعقووب گورگیس) گوتیشی، تاوەکو دەشتی نەینەوا ئازاد نەکرێت، کۆچ بەردەوامە؛ لەبەر ئەوەی دیانەکان چاوەڕێنە ناوچەکەیان ئازاد بکرێت، بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

(گورگیس) گوتیشی، دوو حەفتە لەمەوبەر خێزانە دیانێکی '٧کەسە' لە ئاوی ئیجە لەنێوان تورکیا و یۆناندا خنکان و دوێنێ تەرمەکەیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە گەڕێندرانەوە ھەرێمی کوردستان و، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی عەنکاوەدا نێژران.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار