ئۆجەلان: لهسعوودیه وهك سهرۆكی وڵاتێكی پێشكهوتوو پێشوازی له بارزانی كرا..جیهان خۆی بۆ دهوڵهتی كوردی ئاماده دهكات

ههولێر-KDP.info- سیاسەتمەدار عوسمان ئۆجهلان رایگەیاند، لە وڵاتی عەرەبستان وەک سەرۆکێکی وڵاتێکی پێشکەوتوو پێشوازی لە (سەرۆک بارزانی) کرا، چونکە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان خۆیان بۆ دەوڵەتی کوردی ئامادە دەکەن، بۆیە زۆر پێویستە کوردیش لەناو هەرێمی کوردستاندا، کێشەکانی ناوخۆ وەلاوە بنێن و هەموو لایەنەکان دەست لە ناو دەستی یەکدی بنێن و پشتی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگرن.
(عوسمان ئۆجەلان) سیاسەتمەداری کورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "وەک ئێمە دەزانین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە نەخشەیەکی نوێی بۆ دادەنرێت، هەموو وڵاتانی جیهانیش دەزانن هەرێمی کوردستانیش بەر ئەو گۆڕانکاریانە دەکەوێت و ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، لەو سەردانەی (سەرۆک بارزانی) بۆ وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی بۆ وڵاتی عەرەبستان کە بە شێوەیەکی گەرم پێشوازی لێ کرا دیار بوو کە ئەو وڵاتانەیش خۆیان بۆ دەوڵەتی کورد ئامادە دەکەن، هەروەها لەم سەردانانەی دوای دیار بوو کە وەک سەرۆک وڵاتێکی پێشکەوتوو پێشوازی لە ( بارزانی) کرا."
گوتیشی: "شەڕی داعش و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستاندا زەمینەیەکی لەبار ڕەخساندووە بۆ ئەوەی کورد هەنگاو بەرەو دەوڵەتبوون بنێن، لەگەڵ ئەوەیش زۆر گرینگە لە رووی ئابووری هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی باش بکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، چونکە ئەوە دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری هەرێمی کوردستان."
(ئۆجەلان) ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی جیهان خۆ بۆ دەوڵەتی کوردی ئامادە دەکەن، بۆیە زۆر پێویستە کوردیش لەناو هەرێمی کوردستان خۆ بۆ دەوڵەت بوون ئامادە بکات و کێشەکانی ناوخۆ وەلاوە بنێن و هەموو لایەنەکان دەست لە ناو دەستی یەکدی بنێن و پشتگیری لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەن.
ڕابین شێروانی




