"داوایانه گروپی دۆستایهتیی پهرلهمانی كوردستانی و ژاپۆنی ههبێ"

پهرلهمان-KDP.info- جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان پێشوازی له سهرۆكی كۆمهڵهی دۆستایهتیی كوردستان ژاپۆنی كرد و له دیدارهكهدا كۆمهڵهكه داوایان كرد كه گروپێكی دۆستایهتیی پهرلهمانی كوردسانی و ژاپۆن دروست بكرێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/١٢/٢٠١٥ د. جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە نەوزاد ڕەشید بێشونی سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ژاپۆن کرد
لە دیدارێکدا چالاکی و کاری ڕێکخراوەکە خرایە بەر باس و پوختەیەک لەبارەی ئەو چالاکیانە خرایە ڕوو کە لە لایەن ڕێکخراوەکە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا ئەنجام دراوە لەرووی سەردانیکردنی شاندی پەرلەمانی بۆ پەرلەمانی ژاپۆن و کردنەوەی لقی کۆمەڵەکە لە تۆکیۆ و وەرگرتنی بیستوپێنچ قوتابی کورد لە ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ ژاپۆنییەکان لەسەر حسابی حکوومەتی ژاپۆن و دابینکردنی ڤیزا و سەردانی میدیاکاران و چەندین چالاکی دیکە.
هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستانی ژاپۆنی داوای کرد ئێستا لە پەرلەمانی ژاپۆن گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانی ژاپۆن بۆ هەرێمی کوردستان دامەزراوەو داوایان کرد هاوشێوەی ئەوان گروپی دۆستایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانی ژاپۆن دابمەزرێت.
د. جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش وێڕای بەخێرهێنان کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی بەرز نرخاند و سوپاس و دەستخۆشی ئەنجامدانی ئەو چالاکیانەی لێ کردن، هاوکات ئامادەیی پەرلەمانی کوردستانی نیشاندا بۆ ئەوەی لەرێی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانەوە ئەو گروپە بێتە دامەزراندن و بانگێشتی فەرمی ئەو بەرێزانە بکرێ کە لەپەرلەمانی ژاپۆن گروپی دۆستایەتیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکهێناوەو ئامادەیی و پشتیوانیی پەرلەمانی بۆ سەرکەوتنی کارەکانیان دووپات کردەوە.




