٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێدوانێکی پارێزگاری کەرکووک بووە ھۆی بڕینی مووچەی پۆلیس

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info- نوێنەرێکی پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، لەوەتی پارێزگاری کەرکووک گوتوویەتی بڕیارەکانی بەغدا جێبەجێ ناکات، مووچەی ھێزەکانی پۆلیس بڕدراوە.

(ئەمیرە زەنگە) نوێنەری پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری داوە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک لەکار لا بدا و، کوردێک بنێتە شوێنی؛ دیارە ئەو کابرایە ماوەی ١٠ ساڵە بەڕێوەبەری پۆلیسە، ئەوان گوتەنی هەق وایە  چوار ساڵ جارێک گۆرڕانکاری لە پۆستەکاندا بکرێت، بەڵام پارێزگاری کەرکووک لێدوانێکی داوە کە پابەندی بڕیارەکانی بەغدا نابن، بۆیە ئەوانیش دەڵێن ڕێگەی دیکە دەگرنە بەر و، مووچەی ھێزەکانی پۆلیسان بڕیوە."

گوتیشی، ئەو کێشانە، ھەمووی سیاسین، چونکە پۆلیس ھیچ تاوانێکی نییە تاوەکو مووچەی لێ ببڕن.

(ئەمیرە زەنگەنە) کە سەر بە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانە، ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە لە ھەوڵی بەردەوامدا بین بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە و، خۆم چەند جارێک بۆ ئەو مەبەستە سەردانی وەزیری ناوخۆم کردووە؛ حەفتەی دابێ کە گەڕاینەوە بۆ پەرلەمان، ئەوکاتیش ھەوڵ دەدەین کە ئەو کێشەیە چارە بکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار