'با شنگال بكرێته شوێنهوار و، شنگالێکی نوێیش دروست بكرێ'

شنگال-KDP.info- نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، پێشنیارێک ھەیە کە شنگال ئاوەدان نەکرێتەوە و ببێتە شوێنەوار و، شنگالێکی نوێ دروست بکرێت.
(سەیدۆ چەتۆ) نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی سەردانی شنگالیان کردووە، دەڵێن شنگال سەدا٨٠ـی لێ خاپوور کراوە، کەواتە با دەستکاری نەکرێت و، بکرێتە شوێنەوار."
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ئەگەر شنگال ئاوەدان بکرێتەوە پاککردنەوە و ھەڵگرتنی پاشماوەکانی پارەیەکی زۆری دەوێت، کە ھێندەی نیوەی ئەو پارەی شنگالێکی نوێی پێ دروست بکرێت.
(چەتۆ) ڕوونیشی کردەوە، پێشنیار کراوە کە لە ڕۆژئاوای شنگال ھەندێک خانوو و شوقەی لێ ھەیە لە تەنیشت ئەوان شنگالێکی نوێ دروست بکرێت، زۆر لەوە باشترە کە شنگال ئاوەدان بکرێتەوە.
گوتیشی، ئێمە ئەو پێشنیارەمان زۆر پێ باشە و، پشتگیریی دەکەین.
بڵند ئیبراھیم




