"حكوومهتی ههرێم له ههوڵی چارهكردنی كێشهی كارهبادایه"

ههولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، حکوومەتی ھەرێم لە ھەوڵی بەردەوامدایە کێشەی کارەبای نیشتمانی چارە بکات؛ دیارە ئێستا لە ٢٤ سەعات، ١٥ سەعات کارەبا هەیە.
(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئێستا کارەبای نیشتمانی بووە بە ١٥ سەعات، لەبەر ئەوەی حەوت یەکە لەکار کەوتوونە، بۆیە کارەبا کەم بووەتەوە."
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، کێشەکە ئەوەیە سووتەمەنی کەمە، جا حکوومەتی ھەرێم لە ھەوڵدایە سووتەمەنی دابین بکات و، کارەبا وەک خۆی لێ بکاتەوە.
بڵند ئیبراھیم




