له دهۆك پارهی گهنمی جوتیاران خهرج دهكرێ

دهۆك -KDP.info- زیاتر لە 12ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆک ڕەوانە کرا و، تا چەند رۆژی دی بەسەر جووتیارانی ئەو پارێزگایەدا دابەش دەکرێت.
(نازم محەمەد) بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق بڕی 12ملیار و 944ملیون دینار چەک وەک پارەی گەنمی جووتیارانی دهۆک بۆ ساڵی 2015 گەیشتووەتە دەستی ئێمە، چەکەکانمان داونەتە بانکی مەرکەزی، هەر کاتێک بەغدا پارەی ڕەوانە کرد بەسەر جووتیارانی خۆماندا دابەش دەکەین."
گوتیشی: "تا ئێستا بەغدا 43ملیارو437ملیۆن دینار پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2014 سنووری پارێزگای دهۆک قەرزدارە، چەندین جار داوامان کردووە ئەو پارەی ماوە بدرێتە جووتیاران، جووتیارانیش بەردەوام سەردانی ئێمە دەکەن، بۆیە هیوادارین هەرچی زووە ئەو پارەیە بگاتە هەرێمی کوردستان و بەسەر جووتیاراندا دابەشی بکەین."
(نازم) دەیشڵێت: "ساڵی 2015، جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک، 278هەزار تۆن گەنمیان لێ وەرگیرا؛ ئەو گەنمە یان لە سایلۆدا ئەمبار کراوەن یان نێردراوە بۆ باشووری عێراق."
ڕابین شێروانی




