٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە و، راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دوای هێرشەكانی پاریس، ئەڵمانیا بڕیاری دا راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و، ئەركی ئەم راوێژكارانەیش مەشقپێكردن و زیاتر هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەیش دەدات، چاوەڕێ دەكرێت پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری كۆتایی لەبارەی رەوانەكردنی راوێژكارە سەربازییەكانەوە بۆ كوردستان بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار