داناگاز به فه‌رمیی پابه‌ندبوونی به كاره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم راگه‌یاند

هه‌ولێر-KDP.info- كۆمپانیای داناگاز له رایگه‌یاندراوێكی فه‌رمییدا كه له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆی به‌كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
كۆمپانیای دانا گاز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له راگه‌یاندراوێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی رایگه‌یاند، كه كۆمپانیای داناگاز و هاوبه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت به كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بن به مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌كانی خورمۆر و چه‌مچه‌ماڵ، له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه دا.
ئه‌م بڕیاره‌ی داناگاز دوای ئه‌وه‌هات كه ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به كۆتایهێنانی كێشه‌ی نێوان داناگاز و كۆمپانیای RWE به ژماره 101760 و 101759 هه‌ردوو لایه‌ن دۆسێكه‌یانیان به كۆتا هات و، له ئێستایشدا داناگاز ته‌واوی بازاڕه‌كانی جیهان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه كۆمپانیای RWEST بووه‌ته هاوبه‌شی داناگاز به بڕی 10%.
هه‌ر دوای ئه‌و پێكهاتنه داناگاز بڕیاری دا كه ئیدی پابه‌نده به كاركردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
دوێنێیش وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له داناگاز كرد كه پابه‌ند بێ به كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.




