" دهرماڵه دهدهنه قوتابیانی كوڕ و كچی شههید"

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفاڵکراوانی سۆران دهڵێ، چەکی پارە گەیشتووەتە دەستیان و بەیانی دەرماڵە بەسەر قوتابیانی کوڕ و کچی شەهید و ئەنفالکراوان دابەش دەكرێ.
(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهید و ئەنفاڵکراوانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە قوتابیانی کوڕو کچی شەهید و ئەنفالکراوان ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگاکان دا دەخوێنن، بەیانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندن بەسەر ئەو قوتابیانەی لە دەرەوەی شاری سۆران دەخوێنن دهكرێ، کە هەر قوتابیەک ملیۆنێک و 900 هەزار دینار وەردەگرێت، هەروەها ئەو قوتابیانەی لە نێو شاری سۆرانیش دەخوێنن، بڕی 900 هەزار دیناریان پێ دەدەرێ.
ئەوەیشی گوت: ئەوە دەرماڵەیە بهمهبهستی خهرجی خوێندن نییه، چونکە حکوومەت خۆی خەرجی خوێندن بۆ قوتابیان دابین دەکات، ئەوە دەرماڵەیە و ساڵانە بەسەر قوتابیانی کوڕ و کچی شەهید و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
ڕابین شێروانی




