دوای 30 ساڵ دابڕان، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كی دیكه‌یش گه‌ڕایه‌وه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- بە گوێڕەی ڕاگەیێندراوێکی دەروازە نێودەوڵەتییەکەی باشماخ، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ناردووه، ئەمڕۆ 30ی 11ی 2015 هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كی دیكه كه 30 ساڵه لە کەسوکار دابڕابوو، گه‌ڕایه‌وه.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە (شایلی حوسێنی)، ئەو کاتەی یەک ساڵان بووە، لەو ئێرانەدا ون دەبێ و، وا ئێستا دوای 30 ساڵ دابڕان گەڕاوتەوە بۆ کوردستان.
شایلی یەکێکە لە منداڵە دابڕاوەکانی هەڵەبجە کمیابارانکراوەکەی ساڵی 1988؛ خانەوادەیەکی ئێرانی گرتوویانەتە خۆ و، گەورەیان کردووە.
سەد کەس لەو منداڵانەی لە کیمیابارانەکەی هەڵەبجە واتە لە (16ی ئازاری 1988)دا ون بوونە، هێشتایش هەر بێسەروشوێنن.
یەحیا سابیر




