٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دربۆ: شنگالییه‌كان په‌كه‌كه‌یان ناوێ

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، شنگالییەکان پێویستیان بە ھێزێکی فەرمی ھەیە پشتیان بگرێت و، بتوانی بەرگرییان لێ بکات، نەک ھێزێکی وەکو پەکەکە کە ھیچی لێ نایەت.

(قاسم دربۆ) لە فەرماندە پێشمەرگەکانی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "سه‌ره‌تا لەو شنگالەدا هه‌ندێ كه‌س وایان دەزانی كه‌ په‌كه‌كه‌ زۆر باشه‌ و چوونه‌ پاڵیان، به‌ڵام کە زانییان ئه‌وانه‌ هیچیان پێ ناكرێ و هێزێکی فه‌رمیی نین، لێیان کشانەوە و، هاتنه‌وه‌ پاڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و، پشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌گرن؛ چونكه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌نیا پیشمه‌رگه‌ ده‌توانێ ئێزدییه‌كان و شنگال بپارێزێ و خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی شنگال پێشمه‌رگه‌یە."

(قاسم دربۆ) ده‌یشڵێ: "ئاخر پێم ناڵێن پەکەکە ده‌توانێ چی بۆ شنگال بكات؟ تا ئێستا هێزێكی فه‌رمی نین و هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ و، شنگالییه‌كان متمانه‌یان پێیان نییه‌ و، نایشیانه‌وێ له‌ بستە خاکێکی شنگالیشدا هەبن."

دربۆ، گوتی ئێستا شنگال پێویستی به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاخر په‌كه‌كه‌ چی پێ ده‌كرێ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال! ته‌نیا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ملی داوه‌ته‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و، وا كار بۆ ئاوه‌دانی ده‌كات و، ده‌یه‌وێ شنگال ببێته‌ پاریزگا و ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش لای شنگالیه‌كان ڕوونه،‌ بۆیه‌ نایانه‌وێ په‌كه‌كه‌ له‌ شنگالدا بمێنێ.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار