وهزارهتی دارایی دەیەوێ خهرجییهكان کەم بکاتەوە

ههولێر- -KDP.info بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت) لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکانی سنووری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ بووە و، جەخت لە کەمکردنەوەی زیاتری خەرجییەکان کرا.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپییەکیشی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانێ نێردراوە، ئەم سەرلەبەیانییە ٣٠/١١/٢٠١٥، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت) لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەکانی سنووری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووە وتێیدا "ڕابەر ێدیق" بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت)، باسی لە ڕێکخستنی ئەرک و سیستەمی کارکردنی گەنجینەکان کرد، سەبارەت بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و ئەو خەرجییانەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەنجیەنەکان و ئەو پێشینانەی مانگانە دەیدەن بە دامودەزگاکانی حکوومەت، لەگەڵ باسکردنی ھەموو خەرجییە جۆراوجۆرەکانی حکوومەت.
ئاماژەی بەوەش کرد: دەبێت خەرجکردن بە سیتەم بکرێت و ڕۆژانە بزاندرێت کە مەسرووفاتی حکوومەت چەندە و داتاکانمان بەردەوام پێبگات.
گوتیشی: ھەموو قۆناغێک زروف و تایبەت مەندی خۆی ھەیە، جەختیشی لەوە کردەوە، کە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە (١٠١٨) لە بەرواری (١١/٢/٢٠١٤) وەک بنەمایەک بوو بۆ کەم کردنەوەی خەرجییەکان، بۆیە دەبێت لەمەودوا زیاتر خەرجییەکان کەمبکەینەوە، ئەمەش زروفی (تەقە شوفە)، کە پێویستە پێداچوونەوەی جدی بە خەرجییەکاندا بکرێت.
بەپێی ھەمان ڕاگەیێندراو، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا (ڕابەر) بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت) ڕوونیشی کردەوە: "پێویستە لەمەودوا وەزارەتەکان زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، چونکە ئێستا بۆ بەرژەوەندی حکوومەت گرینگە، ھەموو لایەک دەزانن لەم باروودۆخە تەنھا دەبێت پێداویستی و خەرجیە گرنگەکان سەرف بکەین و ھەوڵ بدرێت بۆ کەم کردنەوەی خەرجییەکان لە ھەموو بوارەکان."
لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری گەنجینەکان ھاوکاری و پاڵپشتی خۆیان دەربری بۆ ڕێکوپێکترکردنی کارەکانیان.
بڵند ئیبراھیم




