شنگال تا دێ زیاتر گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی لێ ده‌دۆزرێته‌وه

دهۆك-KDP.info- دادوه‌ری ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینوساید و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له پارێزگای دهۆك ده‌ڵێ، گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی زۆر له شنگال دۆزراونه‌ته‌وه تا ئێستا له قۆناغی پاراستن و هه‌ژماركردندایه.
(ئه‌یمه‌ن مسته‌فا محه‌مه‌د) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌یشڵێ: " دوای ئازادكردنی شنگال، تا ئێستا له قۆناغی پاراستنی ئه‌و گۆڕانه‌داینه كه به هاوكاریی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له شنگال وا هه‌ژمێریان ده‌كه‌ین."
(ئه‌یمه‌ن مسته‌فا) گوتیشی: "ئێستا ناتوانین كار له سه‌ر ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه بكه‌ین، چونكه له‌هه‌ندێك شوێن گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌وێته نزیك سه‌نگری تیرۆریستانه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له گۆڕه‌كانیش بۆمڕێژكراون تا تیمه‌كان به‌ته‌واوی بۆمبه‌كان پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كات ده‌ست به كاركردن له‌سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و تیمه‌ی پێویسته بچنه ئه‌و شوێنانه ده‌بێت له 15 كه‌س زیاتر بێت و، تا نزیكه‌ی حه‌فته‌یه‌ك له‌شوێنه‌كه بمێننه‌وه، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی پێشوو تیمێك له ده‌سته‌كه‌مان سه‌ردانی ئه‌و سنووره‌ی كرد بۆ هه‌ژماركردنی شوێنه‌كان و دانانی شه‌ریت و دیوار له ده‌وری گۆڕه‌كان تا كه‌س ده‌ستكاریان نه‌كات.
ئه‌و دادوه‌ره‌ی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینوساید له پارێزگای دهۆك گوتیشی: "ناتوانین ئێستا بڵێین چه‌ند گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه چونكه ماوه ماوه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی نوێ ده‌دۆزرێته‌وه ته‌نها له حه‌فته‌ی پێشوودا نزیكه‌ی 10 شوێنمان ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام له‌م حه‌فته‌یه زیاتر بووه و به‌مه‌یش تا دێ زیاتر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه."
ده‌یشڵێ: گشت ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ تا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ددان به جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی دا بنێ."
نەشوان بەرزنجی




