دیسان په‌لاماری ئامه‌د درایه‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ له كاتی لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی شه‌هیدكردنی (تاهیر ئیلچی)، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ئامه‌د، چووه شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا و پاشان له‌گه‌ڵ پۆلیس رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه.
(ره‌مه‌زان سۆڵماز) سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ئامه‌د و چه‌ند پارێزه‌رێك، ئه‌مڕۆ چوونه ئه‌و شوێنه‌ی كه (تاهیر)ـی تێدا شه‌هید كرا، هۆكاره‌كه‌یشی لێكۆڵینه‌وه بووه له رووداوه‌كه، به‌ڵام له‌ناكاو چه‌ند كه‌سێك په‌لاماریان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌بێت به شه‌ڕه‌ته‌قه، بۆیه به په‌له سه‌رۆكی داواكاری گشتی رزگار ده‌كه‌ن و، به‌بێ هیچ زیانێك لە شوێنی رووداوه‌كه دوور دەکەونەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هیچ كه‌سێك له‌و رووداوه‌دا بریندار نه‌بووه و، هێزەکانی پۆلیسیش نه‌یانتوانیوه هیچ كه‌سێكیش له‌و په‌لامارده‌رانه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا زانراوه، تیرۆریستان 3 جار په‌لاماریان داو‌ن، به‌ڵام له هه‌رسێ جاره‌كه‌دا شكستیان هێناوه. ئه‌وه‌ی (تاهیر ئێلچی)ـیشی شه‌هید كرد، تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه و، پۆلیس به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
كارزان گلی




