٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەهیم عەبدوڵڵا: رێككەوتنەكە لەگەڵ یەكگرتوو جێبەجێ دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، تا ئێستا یەكگرتووی ئیسلامی ناوی كاندیدەكانی خۆی بۆ پۆستەكان پێشكەش نەكردووە و، هەر كاتێكیش ناوەكان پێشكەش بكەن، رێكاری پێویست بۆ دەستبەكاربوونیان دەگرنە بەر.

(فەهیم عەبدوڵڵا حەمۆ)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "برادەرانی یەكگرتووی ئیسلامی میكانزمی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ دیاریكردنی كەسانێك بۆ ئەو پۆستانەی پێیان دراوە لە پارێزگای دهۆك، بۆیە ئەم كارە دوا كەوتووە و تا ئێستا ئاگادار نیم لیستی ناوەكانی خۆیان پێشكەش كردبێت، بەڵام بەرەو كۆتاییە".
(حەمۆ) گوتیشی: "هەر كاتێك لیستی ناوی كاندیدەكانمان بە دەست گەییشت، ئێمەیش لە ئەنجوومەنی پارێزگا رێكاری بۆ دەگرینە بەر و دەنگدانی لەسەر دەكرێت، دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەین، ئەو رێككەوتنەیش كە كردوومانە،جێبەجێی دەكەین".
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەشڵێت، ژمارەی ئەو پۆستانەی بەر یەكگرتوو كەوتوون، بەپێی رێككەوتنەكە 25 پۆستن لە سنووری پارێزگای دهۆك، كە بریتین لە هەر ‌یەكە لە جێگری پارێزگار، دوو راوێژكاری پارێزگار، سێ بەڕێوەبەری ناحیە، دوو بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتیی دیكە.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار