"با وهزارهتی پێشمهرگه سكاڵا تۆمار بكات"

ههولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەوانەی باس لەوە دەکەن بەغدا پارەی بۆ پێشمەرگە ڕەوانە کردووە، با بەڵگەکان بخەنە ڕوو بۆ ئەوەی خەڵک باوەڕیان پێ بکات، ئەگەرنا با وەزارەتی پێشمەرگە شکاتیان لێ بکات.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەڵان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە ھەموو خەڵک زیاتر پەرۆشی ئەوەی بەغدا بوودجەی پێشمەرگە ڕەوانە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەی ڕەوانە نەکردووە و، ئەو پەرلەمانتارانەی باس لەوە دەکەن بەغدا پارەی ڕەوانە کردووە با بەڵگەکان بخەنە ڕوو، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنەکان باسی بکەن و، خەڵکیش ڕاستییەکە بزانێت، بەڵام ئەگەر وانیە وەزارەتی پێشمەرگە با سکاڵایان لەسەر تۆمار بكات، چونکە لەخۆڕا لێدوانی ناراست دهدهن."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی: "ئەو لایەنانەی باس لە ناردنی بەشە بوودجەی پێشمەرگە دەکەن، ئەوکات وەزارەتی پێشمەرگە و، دارایی لە دەست ئەواندا بووە، بۆ باسیان نەکردووە، کە بەغدا ئەو بڕە پارەی بۆ پێشمەرگە ناردووە و دابەش نەکراوە."
(نوورەدینی) گوتیشی، پەرلەمانتاری کورد ھەیە زانیاریی داوە بە پەرلەمانتارانی لیستی دەوڵەتی قانوون، بۆ ئەوەی لێدوان دژی ھەرێمی کوردستان بدات و ھەرێم تۆمەتبار بکات!
بڵند ئیبراھیم




