٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"خەرجی سووته‌مه‌نیی قوتابخانه‌كان، لەسەر حکوومەتە"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەو وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بە پارە سووتەمەنی بۆ قوتابخانەکان دابین دەکات، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ، سووتەمەنی بەبێ بەرانبەر بۆ سەرجەم قوتابخانەکان لە ھەرێمی کوردستان دابین کراوە.

(فاتیح مەولەویزادە) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە پارە سووتەمەنی دەدات بە قوتابخانەکان، ڕاست نییە و ھیچ بنەمایەکی نییە، چونکە سووتەمەنی بەبێ بەرامبەر بۆ ھەموو قوتابخانەکان دابین کراوە و، ھیچ قوتابخانەیەکیش کێشەی سوتەمەنیی نییە."

(فاتیح مەولەویزادە) گوتیشی، ھەرێمی کوردستان حەوتھەزار قوتابخانەی ھەیە، لە سەرتانسەری ھەرێمی کوردستاندا بەبێ جیاوازی، سووتەمەنی بۆ ھەرھەموویان دابین کراوە و، ھیچ قوتابخانەیەک نییە، سووتەمەنیی لێ بڕابێ.

دیارە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە پارە سووتەمەنیی بۆ قوتابخانەکان دابین کردووە و، گوایە بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت ٣٠ھەزار دیناری وەرگرتووە، بەڵام وەزارەتی پەروەردە دەنگۆکەی بەدرۆ خستووەتەوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار