حكوومهت هیچ داوایهكی به داناگاز نهدۆڕاندووه

ههولێر-KDP.info- وهزارهتی سامانه سرووشتییهكان دەڵێ شتی وا نەبووە پارهیان به داناگاز دابێ و، هیچ شکاتوسکاڵایەکیشیان به داناگاز نهدرۆڕاندووه و، دەنگۆیە کە دەڵێن دهبێ حكوومهتی ههرێم نزیكهی دووملیار دۆلار بداته ئهو كۆمپانیایه.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە مانگی تەمووزدا ڕامانگەیاند کە دادگا هیچ بڕیارێکی دەربارەی پێدانی بڕە پارەی داناگاز نەداوە.
هەروەها داناگاز تا ئێستا پابەند نەبووە بە بڕیاری دادگا کە پێویستە داناگاز لە خۆرمۆرەوە گازی پێویست بگەیێنێتە وێستەگاکانی هەولێر و بازیان، ئەگەرنا حکوومەت مافی زیاتری دەکەوێتە سەر داناگاز، بۆیە حکوومەت داوا دەکات کە کۆمپانیای داناگاز پابەند بێت بە گەیاندنی گاز بە ئەو دوو وێستەگەیە.
هەروەها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕەتی دەکاتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەی نەدابێت کێڵگەکان برەو پێ بدات، بەڵکو بە پێچەوانەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بەپێی ستانداردی پێشەسازی نەوتی جیهانی برەو بە هەر کێڵگەیەک بدات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە" حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە کێشەکانی نێوان داناگاز و کرسێنت لەگەڵ کۆمپانیای پیرڵ نییە. داناو کریسنت پابەند نەبوون بە کۆنتراکتی نێوانیان لەگەڵ پیرڵ".
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان باس لەوە دەکات کە" داناگاز بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بە مافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات لە داهاتی LPG.
لە کۆتاییدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە: "ورووژاندنی ئەم باسە لەم کاتەدا خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات بە تایبەتی هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی دارایی بووەتەوە، هەروەها داهاتێکی زۆر بۆ شەڕی دژ بە داعش تەرخان کراوە."
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوا لە داناگاز دەکات، هاوشێوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات.




