٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: ئاماده‌ین ئەو 'سه‌دا٢٠'ـه‌ داگیرکراوەی ده‌ره‌وه‌ی شنگالیش ئازاد بکەین‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاشكرای كرد كە هیزی پێشمەرگە بە هەموو شێوەیەك ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەو سەدا٢٠ـەی ماوە لە ده‌ره‌وه‌ی شنگالدا ئازاد بكرێ.
(قاسم شەشۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە 18ی كانونی یەكەمی 2014 بە فەرمان و سەرپەرشتی (سەرۆك بارزانی) ناوچەیەكی فراوانی سنووری شنگال لە حەردان و ڕەبیعە ئازاد كرا. لە 12ی تشرینی دووەمی ئەمساڵیشدا هەر بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) سەنتەری شەنگال و چەندین ناوچەی دی ئازاد كران و تیرۆریستانی لێ وەدەرنرا. ئازادكردنی سەرجەم ناوچەكان بە قۆناغە و ئازادكردنی ئەم سەدا٢٠ـەی كە ماویشە لە شنگال به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه‌."

(شەشۆ) جەختیشی كردەوە: "هەر كاتێك (سەرۆك بارزانی) فەرمان بكات هەتا بەعاج و تەلەعفەریش دەڕۆین. ئێمە بە هەموو شێوەیەك ئامادەین و چاوەڕێی فەرمانی (سەرۆك بارزانی)ـین تەواوی ناوچەكە ئازاد بكەین."
لە 12ـی ئەم مانگەدا بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) هێزی پێشمەرگە سەنتەری شنگال و چەندین ناوچەی ستراتیژی ئازاد كرد، ئێستایش 20%ـی سنووری دەرەوەی شارۆچكەی شنگال لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ، لە دەستی چەكدارانی ڕێكخراوە توندڕەوەکەی داعشدایە.
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار