٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: په‌كه‌كه‌ بۆ ئاژاوەگێڕی ڕوویان كردووه‌ته‌ شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- شێخ شامۆ ده‌ڵێ، پەکەکە هەر بۆ مەرامی خۆیان هاتوونەتە ناوچەکە، نەک بۆ یارمەتیدانی خەڵکی شنگال؛ هاتوونە ئاژاوە بنێنەوە و، دووبەرەکی بخەنە بەین؛ بە ناوی حەشدی‌شەعبییەوە، دەیەوێت شنگال لە هەرێمی کوردستان جیا بکاتەوە.

(شێخ شامۆ) نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "پەکەکە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی شنگال نەهاتووە، بەڵکو نیەتیان خراپە و بۆ مەبەستی خۆیان هاتوونەتە ناوچەکە، ئێستا بە ناوی حەشدی‌شەعبی و بە لایەنێکی دەرەکی دەیانەوێت شنگال لە هەرێمی کوردستان جیا بکەنەوە."
گوتیشی:"ئەو باڵەی وا دەیەوێ لە شنگالدا حەشدی‌‌شەعبی دروست بکات، باڵێکی پەکەکەیە بە ناوی یەپەژە، کە ئێستا بە هەماهەنگی‌ لەگەڵحکوومەتی عێراق لە شنگال سەرقاڵی‌ پێکهێنانی‌ حەشدی‌شەعبیە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە، هیچ کوردێکی ئێزدی ئامادە نییە ببێت بەحەشدی‌شەعبی، جا کارەکەیان سەر ناگرێت و، لێرە شوێنیان نابێتەوە، چونکە بۆ کوردانی ئێزدی ڕاستییەکە کەوتە دەر، تەنیا هێزی پێشمەرگە بە پاڵپشت و پارێزەری خۆیان دەزانن."

(شامۆ) ئەوەشی گوت: "بەڵگەمان هەیە، ئەو باڵەی پەکەکە یارمەتی لە چوارچێوەی حەشدی‌شەعبیدا دارایی و سەربازی لە دەسەڵاتدارانی عێراق وەردەگرن، جا داوایان لێ دەکەین زوو شنگال چۆڵ بکەن، پێش ئەوەی وەدەر بنرێن".

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار