حكوومه‌تی عێراق پاره‌ی پێشمه‌رگه‌ی نه‌ناردووه

بەغدا-KDP.info- هیچ بڕە پارەیەک بۆ پێشمه‌رگه نه‌هاتووه و ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یشه‌وه ده‌گوترێ ده‌نگۆیه.
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان وای بڵاو كردبوویه‌وه كه گوایه حكوومه‌تی عێراق پاره‌ی بۆ پێشمه‌رگه ناردووه؛ (شاخه‌وان عه‌بدوڵا) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش‌وبه‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێستا و ئەوسایش حكوومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هێزی پێشمەرگە ناردبێت، حكوومەتی عێراق هەرگیز پابەندی یاسا نەبووە بەوەی كە پارە و مافەكانی هێزی پێشمەرگەی دابین كردبێت."
ده‌یشڵێ: "ئێمە ئەوە دە ڕۆژ زیاترە لە بەغداداین و كێشە و بینەوبەردەمانە لەگەڵ بەرپرس و لایەنەكانی عێراق بۆ ئەوەی هەقی هێزی پێشمەرگە دابین بكرێ، بەڵام خۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان لە هەرێمی كوردستاندایە و ئاگاداری ئەوە نییە چ هەوڵێك دەدرێ بۆ هێزی پێشمەرگە؛ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان تەنها بۆ هاشوهووشی سیاسی ئه‌و قسانه‌ی كردووه. پاشانیش هیچ بڕە پارەیەك بۆ هێزی پێشمەرگە ڕەوان نەكراوه.
سەرباز واحید




