ئێمینكی: با گفتوگۆ و دانوستان له شوێنی لوولهی تفهنگ و ماڵوێرانی بێ

ههولێر-KDP.info- جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بۆ پرسهی خواڵیخۆش بوو، تاهیر ئاڵچی ڕایگهیاند كه، با گفتوگۆ و دانوستان له شوێنی لوولهی تفهنگ و ماڵوێرانی بێ.
جهعفهر ئیمێنكی دهیشڵێ هەواڵی گیان لەدەستدانی تاهیر ئاڵچی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و فرات ئانلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد لە دڵەوە نیگەران و دڵتەنگی کردین.
ئێمە لە کاتێکدا ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە ئیدانە و، شەرمەزار دەکەین جەخت لەسەر پێویستی گەڕانەوە و، درێژەدان بە پرۆسەی ئاشتی دەکەینەوە؛ چونکە تاکە ڕێگەچارەی ئاشتیانەیە بۆ هەر کێشە و گرفتێک بۆ ئەوەی گفتوگۆ و دانوستان و لێکگەیشتن لە شوێنی لوولەی تفەنگ و ماڵوێرانی بێ.
ههروهك گوتیشی كه "دووبارە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی و ماڵبات و کەسوکاری هەموو قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ئەوانەی هێزەکانی پۆلیس و هاووڵاتیانیش ڕادەگەیێنین و هیوای چاکبوونەوە بۆ تەواوی برینداران دەخوازین.
لە خوای گەورە داواکارین شەڕ و ئاشووب و پێکادان ببڕێتەوە و، ئاشتی و ئاشتەوایی جێگەی خوێنڕشتن بگرێتەوە."




