٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"یەپەگە و یەپەژە دەڵێن، فەرمان لە وەزارەتی بەرگریی عێراق وەردەگرن"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  نوێنەری كوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا یەپەگە و یەپەژە ئامادە نین فەرمانگە حكوومییەكان چۆڵ بكەن و خۆیان وەكو هێزی وەزارەتی بەرگریی عێراق هەژمار دەكەن، باسیش لەوە دەكەن كە بۆ چۆڵكردنی فەرمانگەكان، فەرمان لە ئەوانەوە وەردەگرن.

قایمقامی شارۆچكەی شنگال (مەحما خەلیل)، دوێنێ شەممە بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، وەزیری بەرگریی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ شنگال ڕایگەیاند، كە پێویستە (پەكەكە و یەپەگە و یەپەژە) و لایەنەكانی دیكە، دامودەستگاكانی میری كە دەستیان بەسەردا گرتوون، چۆڵیان بكەن تا كاری خۆمانیان تێدا بكەین، گوتیشی ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان بەو هێزانەوە نییە وەك ئەوان بڵاویان كردووەتەوە سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقن.

هەڵبەتە سەرباری ئەم دوایەی وەزیری بەرگریی عێراق، (سەیدۆ چەتۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی جەختی کردەوە: "تاوەكو ئێستا یەپەگە و یەپەژە فەرمانگە حكوومییەكانی شنگالیان چۆڵ نەكردووە و ئامادە نین بڕیارەكەی ئێمە جێبەجێ بكەن، ئەمەیش بە بیانووی ئەوەی ئەوان سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقن و فەرمان لە ئەوانەوە وەردەگرن، بۆیە چۆڵی ناكەن."

(چەتۆ) گوتیشی: "لە شنگال تەنیا هێزی پێشمەرگە، هێزێكی یاسایی و فەرمییە، بۆیە ئەوان هێزێكی نایاسایین و پێویستە چۆن پێشمەرگە چوونە كۆبانی و دواتر گەڕانەوە، ئەو هێزانەیش بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار