٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"باج ناخرێتە سەر مووچەی مامۆستایانی هەرێم.. بڕیارەكە پەیوەستە بە ناوەندەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بڕیاری باجخستنەسەر مووچەی مامۆستایان، هیچ پەیوەندییەكی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە و لە هەرێم پەیڕەو ناكرێت، بەڵكە پەیوەستە بە حكوومەتی ناوەندەوە.

(سیروان سیرینی) ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیاری باجخستنەسەر مووچەی مامۆستایان، هیچ پەیوەندییەكی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە و لە هەرێم پەیڕەو ناكرێت، بەڵكە پەیوەستە بە حكوومەتی ناوەندەوە، چونكە وەزارەتی پەروەردەی عێراق هیچ پەیوەندییەكی بە هەرێمەوە نییە و ئێمە لە هەرێم وەزارەتی پەروەردەی خۆمان هەیە و لە ڕووی ئیداری و داراییشەوە هەرێم سەربەخۆییەكی تەواوی هەیە بەرانبەر بە حكوومەتی ناوەند، بۆیە ئەو بریارانەی لە بەغدا دەدرێن، پەیوەستن بەو كێشە و گرفتانەی كە لەوێ هەن و پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە".

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕاگەیاندووە، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی داراییەوە بڕیاری باجخستنەسەر مووچەی مامۆستایان دەرچووە و ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق كراوە بۆ جێبەجێ‌كردنی كە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە كاری پێ دەكرێت و، رێژەی باجەكەیش (3%) بۆ (15%)ـی مووچەی بنەڕەتیی مامۆستایانە.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار