٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: بە مردنە تراژیدییەكەی تاهیر ئەڵچی، خەمبار بووم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، هاوخەمیی خۆی بۆ مردنی (تاهیر ئەڵچی) سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد دەردەبڕی.

لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، (مەسروور بارزانی) نووسیویەتی: "زۆر خەمبار بووم بە مردنە تراژیدییەكەی (تاهیر ئەڵچی)ـی چالاكوانی كورد و بەرگریكاری مافەكانی مرۆڤ".
لە تویتەكەیدا، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی (ئەڵچی) دەكات و نووسیویەتی: "پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەكەی دەكەم".
(تاهیر ئەڵچی) سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد لە باكووری كوردستان، دوێنێ شەممە 28/11/2015 لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێك لە بارەی بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی توركیا و گەریلاكانی پەكەكە، لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقەی لێ كرا و كوژرا.
(ئیڵچی) یەكێك بوو لە چالاكوانانی كورد لە توركیا و پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەكردن و بەتیرۆریستناساندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ـی كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار