٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاش تەقینەوەكە، لە خورماتوو ڕەشبگیرییە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچكەی خورماتوو تەقینەوەیەكی خۆكوژی ئەنجام درا، لە لایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە رەشبیگری ئەنجام درا و، بە گوتەی سەرچاوەیەكیش، گەنجێكی كوردیان ئەشكەنجە داوە.

(محەممەد فایەق) بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە پاش تەقینەوەكەی ئێوارەی دوێنێ‌، لە لایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە "كەتائب حزبوڵڵا" ڕەشبیگیری لە شارۆچكەی خورماتوو ئەنجام دراوە و نۆ كەس دەستگیر كراون كە یەكێكیان گەنجێكی كوردە و بە هۆی ئەشكەنجەدانیەوە كەوتووەتە نەخۆشخانە".

(فایەق) گوتیشی: "هەشت كەسەكەی دیكە چواریان عەرەبی سوننەن و پاش دەستگیركردنیان ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی ناوچەكە كراون، ئەوانی دیكە نازانرێت سەر بە چ نەتەوەیەكن".

ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچكەی خورماتوو، خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی تەقاندەوە و، بە هۆیەوە چوار هاووڵاتی و پۆلیس كوژران و 11 كەسی دیكەیش بریندار بوون.

 

سیروان جاف

 

هەواڵی پەیوەندیدار