٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هەشت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  تا ئەم سێشه‌ممەیە‌ پۆلێك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ مووچه‌ی مانگی هه‌شت وه‌رده‌گرن.

ڕۆژی یەكشەممە 2015/11/29 مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی دارایی‌وئابووریی و كاروباری شەهیدوئەنفالكراوان، خانەوادەی شەهیدانوئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ڕۆژی دووشەممە 2015/11/30 مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەونیشتەجێكردن، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان و دەزگای مین، دیوانی چاودێریی دارایی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەستەی ماف، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 2015/12/1 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆشنبیری و لاوان و گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار