٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ورده‌كاریی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خورماتوو

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی كیا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خورماتووی کردووە.

محەمەد فایەق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامەتی خورماتوو، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "کابرای خۆکوژ سەعات 4:30 خولەكی ئەم دەمەوئێوارەیە بازگە پۆلیسەکەی گەڕەكی 'ئاقسۆ'ی لە نزیك ئامادەییە پیشەسازییە خورماتوودا کردبوویە ئامانج."

محەمەد فایەق گوتیشی، بە پێی زانیاری تەقینەوەكە خۆکوژی بووە و کابرا سەیارەیەکی 'كیا سیڤیا'ـی ژمارە 64214، مەنەفێست ئەنبار"ی پێ بووە؛ لەو تەقینەوەدا چوار پۆلیس و هاووڵاتی كوژراون و 11 كەسی دیكەش بریندار بوونە؛ هەندێ لە بریندارەكان، برینەكەیان سەختە.

ڕوونیشی كردەوە، تەقینەوەكەوە زیانی زۆریشی لێ كەوتووەتەوە.

سیروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار