پێشمه‌رگه هه‌وڵێكی داعشی له میحوه‌ری مه‌خمووردا پووچه‌ڵ كرده‌وه

مه‌خموور-KDP.info- تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پێشمه‌رگه هه‌وڵێكی تیرۆریستانی داعشیان له ئاراسته‌كردنی دوو مووشه‌ك و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێك له سنووری میحوه‌ری مه‌خموور پووچه‌ڵ كرده‌وه.
ڕائید (ئازاد محه‌مه‌د) به‌رپرسی تیمی ئه‌ندازه‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خمووردا ڕایگه‌یاند كه شه‌وی ڕابرد له دوای وه‌رگرتنی زانیاریی له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هه‌ولێره‌وه، ده‌ركه‌وت كه تیرۆریستانی داعش له سنووری قه‌راج هه‌وڵیان دا دوو مووشه‌ك له به‌رانبه‌ر گوندی عه‌لیاوه‌ی سنووری قه‌راج، ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌یان له لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازه‌ی تیمی پێشمه‌رگه‌وه پووچه‌ڵ كرایه‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ردوو مووشه‌كه‌كه‌دا گرتووه.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ئه‌ندازه بۆمبێكیان له نێوان گوندی لاكچه و قۆجه‌سپیلكه پووچه‌ڵ كرده‌وه كه تیرۆریستانی داعش چاندبوویان.




