118 بۆمب لهنێو گۆڕێكی بهكۆمهڵ له شنگالدا پوچهڵ كرایهوه

ههولێر-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال دهڵێ، لە شنگالدا دیسان سێ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرایهوه، کە ١١٣تەرمیان تێدا بوو و، گۆڕێکیشیان بۆمبڕێژ کرابوو.
(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانیشی گوت: "لە قەزای شنگال سێ گۆڕی دیکە لە ناوچەی قنێ دۆزراونەتەوە کە یەکێکیان ٩٠ تەرمی و یەکێکی دیکە ١٣ تەرم و ئەوەی دیکەش ١٠ تەرمی تێدا بووە."
(مەحما خەلیل) گوتیشی، یەکێک لە گۆڕەکان بۆمبڕێژ کرابوو؛ ١١٨ بۆمبیان لێ دەرھێناوە.
گوتیشی، تیرۆریستانی داعش ئەو گۆڕەیان بۆمبرێژ کردبوو، بۆ ئهوهی لهكاتی ههڵكۆڵیندا بتەقێتەوە، بەڵام ھەرزوو زانرا کە بۆمبڕێژ کراوە و ھەموو بۆمبەکان پووچەڵ کرانەوە.
بڵند ئیبراھیم




